باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە کیێڤ دەڵێت ئەو وێنانەی کە لە شارۆچکەی بوچا و ناوچەکانی دیکەی ئۆکرانیاوە بڵاودەکرێنەوە کە پێشتر ڕووسیا بۆ ماوەیەکی کاتی داگیری کردبوون " تۆقێنەرن ". بەڵێنیشیدا ئەمەریکا ڕێوشوێن بگرێتەبەر.
وتی " حکومەتی ئەمەریکا پابەندە بەوەی لەڕێی هەموو ئەو ئامڕازانەی لەبەردەستدان لێپێچینەوە لەوانە بکات کە بەرپرسن. ناتوانین بە بێدەنگی بوەستین، جیهان دەبێت بزانێت چی ڕوویداوە، دەبێت بجوڵێین."
ڕۆژی یەکشەممە ئۆکرانیا هێزەکانی ڕووسیای تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی ئەنجامدانی " کۆمەڵکوژی " لە شارۆچکەی بوچا. وەزارەتی بەرگری ڕووسیاش ئەو تۆمەتانەی ڕەت کردەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز