کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکایی ده‌ڵێن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما له وتووێژدایه له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی میسری بۆ تاووتوێکردنی پـێشــنیارێـک سه‌باره‌ت به ده‌ست له‌کارکێشـاوه‌ی ده‌سـتبه‌جێی حوسنی موباره‌ک و گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ حکومه‌تێـکی کاتی به سه‌رۆکایه‌تی جێـگری سه‌رۆک عومه‌ر سوله‌یمان به پـشـتیوانی له‌شـکری میسری.
کاربه‌ده‌سـتان که به‌و مه‌رجه قسه‌یان کرد که ناویان نه‌هێنرێت ده‌ڵێن ده‌ستپـێشـخه‌ریـیه‌که پـێشـنیار ده‌کات حکومه‌ته کاتیـیه‌که ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن له‌خۆبگرێت، له‌وانه ئیخوان ئه‌لموسلیمین قه‌ده‌غه‌کراو، ئه‌مه‌ش تا ڕێ خۆشکرێت له به‌رده‌م ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێـکی ئازاد و ڕه‌وایانه له مانگی نۆدا.
ڕۆژی هه‌ینی سه‌رۆکی سـتونه له‌شـکریـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌دمیراڵ مایک مۆڵن له که‌ناڵی ABC ئه‌مه‌ریکایی ئاگاهی دا له مه‌ترسی بڕینی ئه‌و کۆمه‌که 1.3 ملیار دۆلاره‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ میسر. جێی ئاماژپـێـکردنه ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی گۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکا داوایان کرد ئه‌و کۆمه‌که بـبڕێت ئه‌گه‌ر بێت و گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌م زووانه ئه‌نجام نه‌درێت.
گوتیشی هاوتا میسریـیه‌که‌ی دڵنیای کردۆته‌وه له‌وه‌ی هێزه‌کانی له‌شـکر ته‌قه له خۆپـیشـانده‌ران ناکه‌ن.