سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ده‌ڵێت ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌ی حوسنی موباره‌ک وه‌ڵامدانه‌وه‌یه بۆ گه‌لی میسر که تامه‌زرۆی گۆڕانن، به‌ڵام ئاگاهی دا له‌وه‌ی ئه‌مه سه‌ره‌تای گۆڕانه له‌و وڵاته‌دا.
ڕۆژی هه‌ینی سه‌رۆک ئۆباما له کۆشـکی سـپـیـیه‌وه ئه‌م لێـدوانه‌ی دا پاش چه‌ند کاتژمێرێـک له‌وه‌ی جێـگری سه‌رۆکی میسری عومه‌ر سوله‌یمان بڕیاری ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌ی حوسنی موباره‌کی ڕاگه‌یاند و که‌وا هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کانی خۆی ڕاده‌سـتی له‌شـکر کردووه.
به‌ڕێز ئۆباما گوتیشی ڕۆژانی سه‌خت له پـێشه، وه‌لێ گوتیشی ئه‌و دڵنیایه له‌وه‌ی میسریـیه‌کان وه‌ڵامیان بۆ ئه‌و پـرسیارانه ده‌سـت ده‌که‌وێت که هێشـتا وه‌ڵامیان نه‌دراونه‌ته‌وه. به‌ڕێز ئۆباما خۆپـشـاندانه‌کانی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردووی به ئاشـتیانه ناوبرد و گوتی به گیانێـکی یه‌کگرتووانه سـازکران. سه‌رۆک ئۆباما گوتیشی میسریـیه‌کان ئیلهامیان داینێ به‌وه‌ی په‌نایان بۆ توندوتیژی نه‌برد له ڕاکێشـانی که‌وانه‌ی مێژوو به‌ره‌و دادپه‌روه‌ری.