سەرۆکی فیلیپین ڕۆدریگۆ دۆتێرتی وتی پەیوەندییە تەلەفونییەکەی ئەم هەفتەیەی لەگەڵ سەرۆکی چیندا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر نیمچە دوورگەکەی کۆریا لەسەر داوای سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بووە.
دۆتێرتی وتی لەگەڵ شی جینگ پینگی سەرۆکی چیندا قسەی کردووە بۆ ئەوەی وای لێبکات ڕۆڵێکی گەورەتر ببینێت لە کەمکردنەوەی خراپی بارودۆخەکەی نیمچە دورگەی کۆریا دوای تاقیکردنەوە موشەکییەکەی ڕۆژی شەممەی کۆریای باکوور.
دۆتێرتی سەبارەت بە تاقیکردنەوە موشەکییەکەی ڕۆژی شەممەی کۆریای باکوور قسەی لەگەڵ سەرۆک ترامپدا کردووە.
دۆتێرتی لە وتارێکیدا لە شاری دافاو وتی " لەسەر داوای سەرۆک ترامپ پەیوەندییم کردووە بە شی جینگ پینگەوە و پێم وتووە لەسەر داوای سەرۆک ترامپ پەیوەندییم پێوە کردوویت."
هەروەها سەبارەت بەو هەوڵدانی ئەمەریکا بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی لە ئاسیادا دۆتێرتی وتی " بەدڵنیاییەوە یارمەتی هەمووان بەدەست دەهێنن."
سەرچاوە / ڕۆیتەرز