Accessibility links

سەرۆک ترامپ لەگەڵ سەرۆکی ڤێتنام کۆدەبێتەوە


سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەگەڵ سەرۆکی ڤێتنام کۆبۆوە و پـێکەوە لەسەر چەند گرێبەستێکی ئابوری ڕێکەوتن.

سەرۆک ترامپ بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە گەیشتە کۆشکی سەرۆکایەتی ڤێتنام لە هانۆی پایتەخت و لەوێ لەلایەن سەرۆک نگوین فو ترۆنگ پـێشوازی لێکرا و پاشان کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام دا بە بەشداری کاربەدەستانی باڵای هەردوو وڵات.

دواتر بە ئامادەبوونی هەردوو سەرۆک کۆمەڵێک گرێبەستی ئابوری لە نێوان هەردوو وڵات واژوکران، لەوانە گرێبەستێک بە بەهای 12.7 ملیار دۆلار بۆ فرۆشتنی 100 فڕۆکەی جۆری Boeing 737 Max ی ئەمەریکایی بە هێڵی ئاسمانی ڤێتنام.

XS
SM
MD
LG