Accessibility links

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت دیبلۆماتکارانی ئەمەریکا لە ئۆکرانیا ڕۆیشتوون بۆ شاری لڤیڤ


باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە کیێڤ، ئۆکرانیا

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی ئەندامانی شاندە دیبلۆماتییەکەی ئەمەریکا لە ئۆکرانیا کە پێشتر گواسترابوونەوە بۆ پۆڵەندا گەشتییان کردووە بۆ شاری لڤیڤی ڕۆژئاوای ئۆکرانیا.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی ئەمە یەکەمین هەنگاوە لەکاتێکدا واشنتن کاردەکات بۆ گەڕاندنەوەی دیبلۆماتکارەکانی بۆ ئۆکرانیا.

دوو هەفتە پێش دەستپێکردنی داگیرکارییەکەی ڕووسیا لە ئۆکرانیا، دیبلۆماتکارانی ئەمەریکا باڵیۆزخانەکەیان لە کیێڤی پایتەخت بەجێهێشت، هەندێک لە کارەکانیان گواستەوە بۆ لڤیڤ و لە کۆتاییدا گواسترانەوە بۆ پۆڵەندا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG