Accessibility links

ئەمەریکا 2000 سەربازی دیکە ڕەوانەی ئەوروپا دەکات


پاسەوانێکی ئۆکرانیا لەسەر سنووری نێوان وڵاتەکەی و ڕووسیا
پاسەوانێکی ئۆکرانیا لەسەر سنووری نێوان وڵاتەکەی و ڕووسیا

ئەمەریکا ڕایگەیاند 2000 سەربازی دیکە ڕەوانەی ئەوروپا دەکات، زۆرینەیان ڕەوانەی پۆڵەندا دەکرێن و 1000 سەرباز لە ئەڵمانیاوە دەگوازێنەوە بۆ ڕۆمانیا، ئەمەش بەمەبەستی پتەوکردنی ڕۆژهەڵاتی وڵاتانی هاوپەیمانێتی ناتۆ دژی زیادبوونی هێزەکانی ڕووسیا لەنزیک سنوورەکانی ئۆکرانیا.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا جۆن کیربی وتی ئەو هێزانەی ئەمەریکا " لە ئۆکرانیا شەڕ ناکەن " ئەگەر ڕووسیا ئۆکرانیا داگیربکات، بەڵکو وەکو " ئاماژەیەک دەبن لەسەر ئەوەی ئێمە لە پاڵ ناتۆدا دەوەستین " لە پاراستنی 30 وڵاتەکەی ئەندام لە هاوپەیمانێتیەکەدا.

وتیشی ڕەوانەکردنی ئەو هێزانە بۆ هەمیشەیی نیە، بەڵام ئەمەریکا دەتوانێت بەپێی ئەو مۆڵەتەی پێیدراوە هێزی زیاتر ڕەوانە بکات. کیربی وتی ڕەوانەکردنی ئەم هێزانە جیایە لەو 8,500 سەربازەی کە لە ئامادەباشیدا داندراون و ئەگەر پێویست بکات ڕەوانەی ئەوروپا دەکرێن.
وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا وتی ئەمەریکا هێشتا پێی وانیە سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتن " بڕیاری دابێت بۆ داگیرکردنی ئۆکرانیا."

کیربی وتی سەرۆکی ڕووسیا " هیچ ئاماژەیەکی پیشان نەداوە لەسەر ئەوەی بیەوێت گرژییەکان کەم بکاتەوە " و بەردەوام بووە لە زیادکردنی هێزەکانی لە بێلاڕووس و سنوورەکانی باکووری ئۆکرانیا و سنوورەکانی ڕووسیا لەگەڵ ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیادا.

کیربی وتی " ئەمەریکا ئامادەیە بۆ کۆمەڵێک پلانی بەپەلە " بۆ وەڵامدانەوەی کارەکانی پوتن بەرامبەر ئۆکرانیا. وتیشی " ڕەوانەکردنی ئەو هێزانە بە تەنها کۆی بەربەست دانانەکانمان نیە لەبەردەم ڕووسیادا."

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG