Accessibility links

سوپای ئەمەریکا زیاتر لە 5200 سەرباز ڕەوانەی سنووری مەکسیک دەکات


سەرکردەیەکی سوپای ئەمەریکا وتی سوپا هێزێکی 5200 سەربازیی بە سنووری مەکسیکدا بڵاودەکاتەوە بۆ پشتیوانیکردن لە هەوڵەکانی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ سەبارەت بە پاراستنی سنوورەکە و یارمەتیدان لە ڕاگرتنی ئەو پەنابەرە نایاساییانەی کە دێنە ناو ئەمەریکاوە.

جەنەڕاڵ تێرێنس ئۆشەنێسی سەرکردەی سەرکردایەتی باکوور لە سوپای ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە واشنتن وتی " پێم وایە سەرۆک بە ڕوونی وتی ئاسایشی سەر سنوور بابەتێکی ئاسایشی نیشتیمانیە."

هەفتەی ڕابردوو وەزیری بەرگری ئەمەریکا جیم ماتیس ئاماژەی بە بەکارهێنانی هێز کرد لە سەر سنووری نێوان مەکسیک و ئەمەریکا و کۆمەڵێک سەرچاوەش وتیان ئەمەریکا لەوانەیە هەزاران سەرباز ڕەوانەی سەر سنوورەکە بکات بەمەبەستی ڕاگرتنی ئەو پەنابەرانەی کە دەیانەوێت بە نایاسایی بێنە ناو ئەمەریکاوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG