Accessibility links

ئەمەریکا و دانمارک موشەک و هاویتزەر دەدەن بە ئۆکرانیا


وەزیری بەرگری ئۆکرانیا ئۆلێکسی ڕێزنیکۆڤ
وەزیری بەرگری ئۆکرانیا ئۆلێکسی ڕێزنیکۆڤ

وەزیری بەرگری ئۆکرانیا ئۆلێکسی ڕێزنیکۆڤ وتی ئۆکرانیا موشەکی دژە کەشتی هاڕپوونی لە دانمارکەوە بەدەست گەیشتووە و ئەمەریکاش تۆپهاوێژی هاویتزەری داوەتێ، ئەم جۆرە چەکانەش توانای هێزەکانی ڕووسیا دژی داگیرکارییەکەی ڕووسیا زیاتر دەکەن.

ڕێزنیکۆڤ وتی " بەرگرییەکانمان لەسەر کەناراوەکانی وڵاتەکەمان نەک تەنها بە موشەکی هاڕپوون پتەو دەبێت، لەلایەن تیمە مەشقپێکراوەکانی ئۆکرانیاشەوە بەکاردەهێندرێن."

وتیشی موشەکی هاڕپوون کە لەسەر کەناراوەکان جێگر دەکرێت و کەشتیەکان دەکاتە ئامانج، هاوشانی موشەکی نیپتۆنی ئۆکرانی دادەنرێن بۆ بەرگریکردن لە کەناراوەکان، لەوانەش بەندەری ئۆدێسای باشووری وڵاتەکە.

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی سوپای هەرێمی ئۆدێسا سێرهێی براچوک وتی " ژمارەیەکی زۆر لە موشەکی هاڕپوونمان وەرگرتووە و دەتوانین بەو ژمارەیە تەواویی کەشتیگەلی هێزی دەریایی ڕووسیا لە دەریای ڕەش نقوم بکەین، بۆچی نا؟"

مانگی ڕابردوو کەشتی مۆسکڤای ڕووسی کە سەرەکیترین کەشتی ڕووسیا بوو لە دەریای ڕەشدا نقومبوو، ئۆکرانیا وتی بە موشەکی دژە کەشتی هێرشییان کردۆتەسەر. مۆسکۆ وتی ئاگرێک لە کۆگای تەقەمەنییەکانی سەر کەشتییەکەدا کەوتۆتەوە و بووە هۆی نقومبوونی کەشتییەکە.

دوای دەستپێکردنی داگیرکارییەکەی لە 24 ی مانگی دوودا لە ئۆکرانیا، ڕووسیا گەمارۆی بەندەرەکانی ئۆکرانیای داوە لە دەریای ڕەشدا، ئەمەش بووەتە هۆی ڕاگرتنی هەناردەکردنی گەنم و دانەوێڵەی ئۆکرانیا. هاوکات هێزە دەریاییەکەی لە دەریای ڕەش بەکارهێناوە بۆ ئەنجامدانی هێرشی موشەکی بۆ سەر ئامانجەکانی لەسەر خاکی ئۆکرانیا.

ڕێزنیکۆڤ وتی ئۆکرانیا کۆمەڵێک تۆپهاوێژی لەلایەن ئەمەریکاوە بەدەست گەیشتووە، لەوانەش تۆپهاوێژی دروستکراوی ئەمەریکی ئێم 109 کە یارمەتی سوپای ئۆکرانیا دەدات لە مەودایەکی دوورترەوە ئامانجەکانی دوژمن بپێکن.

لەلایەکی دیکەوە سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی وتی " بێگومان، زۆر شت هەیە بەندە بە هاوبەشەکانمان و ئامادەییانەوە بۆ دابینکردنی هەرشتێک کە ئۆکرانیا پێویستی بێت بۆ پاراستنی ئازادیی. پێشبینی هەواڵی خۆش دەکەم لە هەفتەی داهاتوودا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG