Accessibility links

دیموکراتەکان پڕۆژە یاسایەک پێشکەش دەکەن بۆ ڕێگەگرتن لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەڵمانیا


سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا ئیلیەت ئێنجڵ
سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا ئیلیەت ئێنجڵ

ئەندامانی دیموکراتەکانی کۆنگرێسی ئەمەریکا پڕۆژە یاسایەکیان پێشکەش کرد بۆ ڕێگەگرتن لە پلانەکەی سەرۆک ترامپ بۆ کشاندنەوەی 9,500 سەرباز لە ئەڵمانیا.

سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا ئیلیەت ئێنجڵ و سیناتۆری دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی سینات بۆب مێنیندێز پێشنیاری پڕۆژە یاساکەیان کردووە.

ڕۆژی دووشەممە سەرۆک ترامپ وتی ژمارەی سەربازانی ئەمەریکا لە ئەڵمانیا بۆ 25,000 کەم دەکاتەوە، ئەمەش بەهۆی پابەند نەبوونی ئەڵمانیەوە بە بەرپرسیارێتیە داراییەکانیەوە لە هاوپەیمانێتی ناتۆ. هەروەها سەرۆک ترامپ ئەڵمانیای تۆمەتبار کرد بەوەی لەڕووی ئابوورییەوە سوودی لە ئەمەریکا وەرگرتووە.

ئێنجڵ لە بەیاننامەیەکدا وتی " بڕیارەکەی سەرۆک ترامپ بۆ کشاندنەوەی هەزاران سەرباز لە ئەڵمانیا ئاسایشی نیشتیمانیمان دەخاتە مەترسییەوە."

وتیشی " ئەم پڕۆژە یاسایە ڕێگە لە بەڕێوبەرایەتییەکە بڕیارەکە جێبەجێ نەکەن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG