Accessibility links

ئەمەریکا دەڵێت گواستنەوەی هاوڵاتیانی ئەمەریکی و ئەفغانی لە ئەفغانستان بەردەوامە


ئەمەریکا بەردەوامە لە گواستنەوەی هاوڵاتیانی ئەمەریکی و دانیشتوانی هەمیشەیی ئەمەریکی و ئەو ئەفغانیانەی کە یارمەتی ئەمەریکایان داوە لە ئەفغانستان، ئەمەش دوابەدوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە مانگی هەشتدا و مانەوەی ژمارەیەکی نادیار لە ئەمەریکیەکان لەو وڵاتەدا.

بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا کە ڕۆژی دووشەممە بڵاوکرایەوە، لە 31 ی مانگی هەشتەوە 479 هاوڵاتی ئەمەریکی و 450 دانیشتووی هەمیشەیی و خێزانەکانیان لە ئەفغانستان گواستراونەتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی" لەگەڵ ژمارەیەکی کەم لەو ئەمەریکیانەی کە دەیانەوێت ئەفغانستان جێبهێڵن لە پەیوەندیدایە و ئامادەن بۆ گواستنەوەیان و بەڵگەنامەی پێویستی گەشتیشیان پێیە."

وتیشی " زیاتر لە 2,200 هاوپەیمانی ئەفغانی و خێزانەکانیشیان گواستۆتەوە."

بەپێی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن پشتیوانی دارایی زیاتر لە 95,000 ئەفغانی کردووە تاوەکو لە ئەمەریکا نیشتەجێ بن، نزیکەی 74,000 کەسیان نیشتەجێ بوون.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG