Accessibility links

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بڕیارێک پەسەند دەکات بۆ ڕاگرتنی یارمەتییەکان بۆ سعودیە لە جەنگی یەمەندا


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ
سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بڕیارێکیان پەسەند کرد کە تیایدا پشتیوانی ئەمەریکا بۆ هاوپەیمانێتی بە ڕابەرایەتی سعودیە لە جەنگی یەمەندا ڕادەگرێت، ئەمەش لەکاتێکدایە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا فشار دەخەنە سەر سەرۆک ترامپ تاوەکو سیاسەتەکانی بەرامبەر سعودیە توندتر بکاتەوە.

سەرەڕای ئەوەی بڕیارەکە زۆرینەی دەنگەکانی بەدەستهێنا بەجۆرێک 248 دەنگ بڕیارەکەیان پەسەند کرد لەبەرامبەر 177دەنگدا، بەڵام هیشتا دەتوانرێت مافی ڤیتۆ بەکاربهێنرێت کە سەرۆک ترامپ بەڵێنیداوە بەکاری بهێنێت دژی هەر بڕیارێکی پەیوەست بە جەنگەوە.

یاسادانەرانی دیموکراتەکان و کۆمارییەکان نزیکەی دوو هەفتەیە کاردەکەن بۆ پێشنیارکردنی بڕیارێک بەمەبەستی ناردنی پەیامێک بۆ سعودیە سەبارەت بە کارەساتە مرۆییەکانی یەمەن و سەرکۆنەکردنی کوژرانی ڕۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچی.

بەڵام بەڕێوبەرایەتییەکە و زۆرێک لە ئەندامانی کۆمارییەکان لە کۆنگرێسی ئەمەریکا وتیان بڕیارەکە گونجاو نیە چونکە هێزەکانی ئەمەریکا تەنها سوتەمەنی بۆ فڕۆکەکان دابین دەکەن و شەڕ ناکەن لە جەنگەکەدا.

هەروەها بەڕێوبەرایەتییەکە وتیشی بڕیارەکە لەوانەیە ببێتە هۆی زیان گەیاندن بە پەیوەندییەکانی ناوچەکە و تواناکانی ئەمەریکا کەم دەکاتەوە لە ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی توندوتیژیدا.

واپێشبینی دەکرێت ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا لە ماوەی 30 ڕۆژدا دەنگدان لەسەر بڕیارەکە ئەنجام بدات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG