Accessibility links

کۆنگرێسی ئەمەریکا ڕێگە لە پەککەوتنی کارەکانی حکومەت دەگرێت


ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی سیناتی کۆنگرێسی ئەمەریکا لە بەرژەوەندی پڕۆژە یاسایەک دەنگیاندا کە ڕێگە دەگرێت لە پەککەوتنی بەشێک لە کارەکانی حکومەتی ئەمەریکا، بەمەش خەرجکردنی پارە بۆ حکومەتەکە بەردەوام دەبێت تاوەکو 3 ی مانگی 12.

ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا بە 65 دەنگ بەرامبەر 35 دەنگ لە بەرژەوەندی یاساکە دەنگیاندا، دوابەدوای ئەوەش ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بە 245 دەنگ بەرامبەر 175 دەنگ بە هەمان شێوە لە بەرژەوەندی یاساکە دەنگیاندا. دواتریش یاساکە ڕەوانەی کۆشکی سپی کرا و سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن پەسەندیکرد.

بەپێی یاساکە ئەو پارەیەی تاوەکو ئێستا بۆ دامودەزگاکانی حکومەتی ئەمەریکا خەرجکراوە وەکو خۆی دەمێنێتەوە، هەروەها ئەو 28.6 ملیار دۆلارەشی تێدایە کە بۆ ئەو ویلایەتانە تەرخانکراوە کە ڕووبەڕووی کارەساتی سروشتی بوونەتەوە، هەروەها 6.3 ملیار دۆلاریشی تێدایە بۆ یارمەتیدانی ئەو ئەفغانیانەی دەگوازرێنەوە بۆ ئەمەریکا.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG