پێنچشه‌مه کومێته‌ی کاره‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا به فه‌رمی سه‌رکوتی توند وتیژانه‌ی خۆپێشاندانه‌کانی حه‌وتووی ڕابردوو له ده‌ره‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی تورکیا له واشنگتنی پێته‌ختی مه‌حکوم کرد.
ئه‌و کومیته‌یه دوای په‌سند کردنی بڕیاری 354ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران که توند و تیژی بۆ سه‌ر خۆپێشاندانی ئاشتی خوازانه‌ی له واشنگتن مه‌حکوم کرد له لێدوانێکدا گوتی: "ئه‌و بڕیاره له کاتێکی گونجاو‌دا په‌یامێکی ڕوون بۆ حکومه‌تی تورکیا ده‌نێرێت که ئێمه ڕێگا به هیچ حکومه‌تێکی بیانی ناده‌ین مافه‌کانی وڵاتیانی ئه‌مه‌ریکا سه‌رکوت بکات."
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پاول ڕایان سپاسی کۆمیته‌که‌ی کرد و پشتیوانی له نیگه‌رانی سه‌باره‌ت به ئه‌و ڕووداوه ده‌ربڕی که یاسادانه‌ران و دیپڵۆماته‌کان بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه ده‌ریان بڕیوه.
ناوبراو له لێدوانێک دا گوتی: "سه‌رکوتی توند و تێژانه‌ی هێزه‌کانی ئاسایشی تورکیا بۆ سه‌ر خۆپێشانده‌رانی به ئاشتیانه هیچ پاساوێک هه‌ڵناگرێت و وه‌ڵامی حکومه‌تی ئه‌ردۆغان به ته‌واوی نه‌گونجاو بوو. ده‌مه‌وێت سپاسی سه‌رۆکی کومیته رۆیس، ئه‌ندامی کومیته ئه‌نجل، و هه‌موو ئه‌ندامانی کومیته‌ی کاره‌کانی ده‌ره‌وه بکه‌م که به خێرایی سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌که هه‌ڵوێستیان نیشان دا."
سه‌باره‌ت به ئه‌م ڕووداوه کومیته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران کۆبوونه‌وه‌یه‌کی له ڕۆژی پێنچشه‌مه له کۆنگرێس پێک هێنا که تێێدا چه‌ند خۆپێشانده‌رێک ئه‌وانه‌ی له لایه‌ن پاسه‌وانانی ئه‌ردۆغانه‌وه بریندار کرابوون گه‌واهیان دا.
لێکدان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه له نێوان پاسه‌وانه‌کانی ئاسایشی تورکیا و خۆپێشانده‌ران له ده‌ره‌وه‌ی شوێنی مانه‌وه‌ی باڵیۆزی تورکیا له ماوه‌ی سه‌ردانی ئه‌ردۆغان بۆ واشنگتن ڕوویدا.