Accessibility links

پەنتاگۆن: چین بە نیازە کڵاوە ئەتۆمییەکانی بۆ 1500 کڵاوەی ئەتۆمی زیاد بکات


وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا
وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ' پەنتاگۆن ' لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێت چین هێزە ئەتۆمییەکەی زیاد دەکات و بە نیازە تاوەکو ساڵی 2035 ژمارەی کڵاوە ئەتۆمییەکانی بۆ چوارهێندە زیاد بکات.

ڕاپۆرتەکە لە هۆشدارییە سەربازییەکەی ساڵی ڕابردووەوە سەرچاوەی گرتووە کە تیایدا ئاماژە بەوە کراوە چین زۆر خێراتر لەوەی بەرپرسانی ئەمەریکا پێشبینیان کردووە هێزە ئەتۆمییەکەی فراوان دەکات.

ساڵی ڕابردوو وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا وتی لە ماوەی شەش ساڵدا ڕەنگە ژمارەی کڵاوە ئەتۆمییەکانی چین زیاد بکات بۆ 700 کڵاوەی ئەتۆمی و ڕەنگە تاوەکو ساڵی 2030 ژمارەکە بگاتە 1000 کڵاوەی ئەتۆمی. ڕاپۆرتە نوێیەکەی ئەمەریکا دەڵێت چین لە ئێستادا نزیکەی 400 کڵاوەی ئەتۆمی هەیە و دەکرێت ئەو ژمارەیە تاوەکو ساڵی 2035 زیاد ببێت بۆ 1500 کڵاوەی ئەتۆمی.

جێی ئاماژەیە ئەمەریکا 3,750 کڵاوەی چالاکی ئەتۆمی هەیە.

سەرچاوە/ AP

XS
SM
MD
LG