فەرماندەی کەشتیگەلی حەوتی هێزی دەریایی ئەمەریکا دەڵێت " ڕەفتارە دوژمنکارییەکانی " چین لە دەریای باشووری چیندا، بە بەکارهێنانی بۆمبی ئاوییشەوە لەلایەن هێزی پاسەوانی کەناراوەکانییەوە دژی کەشتییەکی فیلیپینی، دەبێت ئاستەنگی بخرێتە بەردەم و مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.
ئەدمیڕاڵ کارڵ تۆماس دڵنیاییدایە فیلیپین لەسەر پشتیوانییەکانی ئەمەریکا بە ڕووی " ئەو ئاستەنگییە هاوبەشانەی " کە لە ناوچەکەدا ڕووبەڕووی بوونەتەوە، وتی " هێزەکانم لەوێن لەبەر هۆکارێک."
گەورەترین کەشتیگەلی هێزی دەریایی ئەمەریکا، کەشتیگەلی حەوت، بارەگاکەی لە ژاپۆنە و 70 کەشتی لە خۆدەگرێت، نزیکەی 150 فڕۆکە و زیاتر لە 27,500 دەریاوانی هەیە.
کەشتیگەلەکە لە ڕووبەرێکی 124 ملیۆن چوارگۆشەییدا کاردەکات، لە بنکەکانی ژاپۆن و کۆریای باشوور و سەنگاپوورەوە.
کارڵ تۆماس وتیشی " هیچ نموونەیەکی باشتر نیە بۆ ڕەفتارە دوژمنکارییەکەی چین لەو چالاکییەی کە لە 5 ی مانگی هەشتدا ئەنجامیدا."
لە 5 ی مانگی هەشتدا کەشتییەکی پاسەوانی کەناری چین بۆمبی ئاوی دژی بەلەمێکی فیلیپینی بەکارهێنا کە پێویستییەکانی بۆ سەربازەکانی سەر کەشتی جەنگی مانیلا دەگواستەوە لە دەریای باشووری چیندا.
تۆماس وتی لەگەڵ فەرماندەی سەرکردایەتی ڕۆژئاوای فیلیپین ئەدمیڕاڵ ئەلبێرتۆ کارلۆسدا گفتوگۆ دەکات بۆ ئەوەی " تێبگات لەوەی ئاستەنگییەکانی بەردەم ئەو چین تاوەکو ڕێگەیەک بدۆزێتەوە کە بتوانێت یارمەتی بدات." ئەلبێرتۆ کارلۆس سەرپەرشتی دەریای باشووری چین دەکات.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
بەرپرسێکی ئەمەریکا: ڕەفتارە دوژمنکارییەکەی چین لە دەریای باشووری چین دەبێت ئاستەنگی بخرێتە بەردەم
