Accessibility links

گڵۆباڵ تایمزی چینی: فڕۆکەیەکی چینی چاودێری مەشقە دەریاییەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی کردووە


یو ئێس ئێس نیمیتز
یو ئێس ئێس نیمیتز

هەفتەی ڕابردوو چین فڕۆکەیەکی دیدەوانی ڕەوانەی ئاسمانی ئاوەکانی ڕۆژهەڵاتی تایوان کردووە و ڕۆژنامەی گڵۆباڵ تایمزی چینی وتی فڕۆکەکە چاودێری مەشقێکی کردووە کە هێزە دەریاییەکانی ئەمەریکا و ژاپۆن و فەڕەنسا و کەنەدا بەشدارییان تێیدا کردووە، وتیشی فڕۆکەکە زانیاریی هەواڵگری کۆکردۆتەوە.

ڕۆژنامەی گڵۆباڵ تایمزی سەر بە دەوڵەتی چین لە زاری شیکەرەوەکانەوە بڵاویکردەوە فڕۆکەی وای – 9 کە کەلوپەلی کۆکردنەوەی زانیاریی هەواڵگری لەسەرە پێدەچێت چاودێری مەشقەکەی کردبێت و زانیاریی هەواڵگری کۆکردبێتەوە.

ڕۆژنامەکە بڵاویکردەوە دوو کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەمەریکی، یو ئێس ئێس نیمیتز و یو ئێس ئێس ڕۆناڵد ڕیگن، لە دەوروبەری دوورگەکانی ڕیوکیوی دەریای فیلیپینەوە چالاکییان ئەنجام داوە کە لە ڕووی جیۆسیاسییەوە گرنگی خۆی هەیە.

دوورگەکان دەریای ڕۆژهەڵاتی چین لە دەریای فیلیپین لە یەک جیا دەکەنەوە، هەروەها دەکەونە ڕۆژئاوای زەریای پاسێفیکەوە لە نێوان ژاپۆن و تایواندا.

کەشتیگەلی حەوتی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا وتی ڕۆژی هەینی ئەمەریکا مەشقێکی دەریایی هاوبەشی لە دەریای فیلیپیندا ئەنجام داوە، ئەمەش یەکەمین جارە لە دوای ساڵی 2020 ەوە ئەو جۆرە مەشقە لەو دەریایەدا بەڕێوەبچێت.

وەزارەتی بەرگری ژاپۆن وتی ڕۆژی پێنجشەممە فڕۆکەیەکی وای – 9 ی دیدەوانی چینییان بینیوە لە زەریای پاسێفیک بینیوە.

ڕۆژی دووشەممە وتەبێژێکی وەزارەتی بەرگری ژاپۆن وتی لێکۆڵینەوە لە پارچەیەک دەکات کە بە فڕۆکەکەوە بووە و پێشتر نەبیندراوە.

ڕووبەڕووبوونەوە سەربازییەکان لە نێوان چین و ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانیدا لە ڕۆژئاوای زەریای پاسێفیک لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا زیاتر بووە، لە کاتێکدا کە چین چالاکییەکانی لە دەریای ڕۆژهەڵات و باشووری چین و دەوروبەری تایواندا زیاتر کردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG