دپلۆماتکاری باڵای ئەمەریکایی لە هۆنگ کۆنگ رۆژی دووشەممە گوتی؛ کارەساتە یاسای نوێی نیشتمانی لەو هەرێمەی چینیدا پیادەبکرێت بۆ دابڕاندنی ئازادیـیە بنەرەتیەکان لە مەڵبەندی دارایی ئاسیا و هەروەها کەشێکی ملکەچپێکردن و سانسۆرکردن بخولقێنت.
هانسکۆم سمیث کونسوڵی گشتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە هۆنگ کۆنگ و مەکاو ئەمەی بە بە پەیامنێران گوت و ئاماژەی بەوەشکرد کە هۆنگ کۆنگ سەرکەوتووبووە ئەوەش بەتەواوی بەهۆی کراوەیی و گوتیشی ئێمە هەموو کارێک دەکەین بۆ ئەوەی هۆنگ کۆنگ بەو شێوەیەی بمێنێتەوە.
یاسا نوێیەکە هەفتەی رابردوو سەپێندرا دوابەدوای ناڕەزاییەکانی ساڵی رابردوو دژ بە حکومەت لە هۆنگ کۆنگ و یاساکە جیابوونەوە و کاری تێکدەرانە و چالاکی تێرۆستی بە نایاسایی دادەنێت ، هەروەها دەستوەردانی دەرەکی لە نێو کاروباری ناوخۆی شارەکەش. لە یاساکەدا هاتووە هەرکەسێک بەشداری لەو چالاکیانەدا بکات وەک چڕینی دروشم و بەرزکردنەوەی نووسراو و ئاڵا و داوای سەربەخۆی بۆ هۆنگ کۆنگ بکەن ، ئەوانە پێشێلی یاسکە دەکەن تەنانەت ئەگەر توندوتیژیشی تێدا بەکارنەهێنرێت.
رەخنەگران وادەڕواننە یاساکە وەک هەنگاوێکی دیکەی بەیژین بۆ سڕینەوەی بەربەستی یاسایی لە نێوان ئەم کۆلۆنیایەی پێشوی بەریتانیا و نێوان سیستمی پارتی کۆمیونستی ستەمکاری چین.
لەو کاتەوەی یاساکە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە ، حکومەت گوتنی دروشمی باوی ناڕەزایی " هۆنگ کۆنگ رزگاربکە و شۆڕشی ئەم سەردەمەمان" واتا ئەو دروشامنەی واتای جیابوونەوە دەگەیەنن ، بە گوێرەی ئەم یاسایە بە تاوان دەکرێت.
لە کتێبخانە گشتیەکانی هۆنگ کۆنگ دا ، کتیبەکانی کەسایەتیە دیموکراتخوازەکان لەسەر رەفەکانی هەڵگیراون، لەوانە ئەو کتێبانەی لەلایەن چالاکوانی دیموکراتخوازی ناودار " جۆشوا وەنگ و تانیا چان " ی سیاسەتمەدارەوە نووسرابوون.
سەرچاوە : AP