Accessibility links

بلینکن لەگەڵ چیندا باس لە نیگەرانیەکان دەکات سەبارەت بە تایوان


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن و وەزیری دەرەوەی چین وانگ یی، ڕۆما، ئیتاڵیا، 31 ی 10 ی 2021
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن و وەزیری دەرەوەی چین وانگ یی، ڕۆما، ئیتاڵیا، 31 ی 10 ی 2021

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکەی کۆمەڵەی 20 دا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی چین وانگ ییدا کۆبۆوە.

بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا کۆبوونەوەکەیان بە کۆبوونەوەیەکی بونیادنەرانە و سوودمەند ناودێرکرد، دەڵێن لە ماوەی کۆبوونەوەکەدا بلینکن بە ڕوونی نیگەرانییەکانی ئەمەریکای سەبارەت بە تایوان بە هاوتا چینیەکەی ڕاگەیاندووە.

یەکێک لە ئامانجەکانی ئەمەریکا ئەوەیە هێڵەکانی پەیوەندی لەگەڵ چیندا بپارێزێت، دواتریش لەمساڵدا سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن و سەرۆکی چین شی جین پینگ لەڕێی ڤیدیۆوە کۆدەبنەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا بلینکن وتی چین گرژییەکانی سەبارەت بە تایوان زیادکردووە و ئەمەریکا دەیەوێت بەردەوام بێت لە پەیڕەویکردنی " سیاسەتی یەک چین "، کە تیایدا دان بە چیندا دەنێت، بەڵام ڕێگە بە پەیوندییە نافەڕمی و بەرگرییەکان لەگەڵ تایواندا دەدات.

لە سەرەتای مانگی 10 دا چین 149 فڕۆکەی جەنگی بەسەر ناوچەی ئاسمانی بەرگری تایواندا برد، ئەمەش تایوانی ناچار کرد ڕێوشوێنی بەرگریکردن بگرێتەبەر و سیستمە دژە موشەکیەکانی چالاک کرد. دواتر بایدن هۆشداریدایە چین و وتی ئەمەریکا پابەندە بە یارمەتیدانی تایوانەوە بۆ بەرگریکردن لە خۆی لە حاڵەتێکدا ئەگەر چین هێرشی بکاتە سەر.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG