چین ده‌ڵێت جودابیری نابینا چێن گوانگچێن ئازاده له‌وه‌ی داوای خوێندن له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بکات، ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه‌که بۆ ڕه‌وینه‌وه‌ی ئه‌و ناکۆکیـیه دیپـلۆماسیـیهی له پاش هه‌ڵاتنی چێن له ماڵه دهسـتبهسهرکراوهکهی بۆ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له به‌یژین که‌وته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن ئه‌مڕۆ هه‌ینی له به‌یژین به په‌یامنێرانی گوت به‌ره‌وپـێشـچوون له مه‌سه‌له‌که‌ی چێندا به‌دی ده‌کات و ده‌ڵێت دوایـین هه‌ڵوێسـتی چین دڵخۆشـکهرهیه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له پایته‌ختی چین بوو بۆ وتووێژی سـاڵانه‌ی ئاسـتبهرز و ئه‌م ڕووداوه‌ی چێن گوانگچێن بوو به یه‌کێـک له بابه‌ته سهرهکـیـیهکانی.
پـێشـتر لیوو وێمین گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین گوتی چێن گوانگچێن ده‌توانێت هه‌ر وه‌کو هه‌ر هاوڵاتیـیه‌کی دیکه‌ی چین داوای خوێندن له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بکات.
چێن گوانگچێن له بنچینه‌دا به ڕێـکه‌وتنێـک قایل بوو که کاربه‌ده‌سـتانی چینی و ئه‌مه‌ریکایی پـێی گه‌یشتن بۆ مانه‌وه‌ی له شوێنێـکی پارێزراودا له چین و پاشان قانون بخوێنێت. به‌ڵام پاش چه‌ند کاتژمێرێـک له‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکای جێهێشت گوتی هه‌ڕه‌شه له خێزانه‌که‌ی کرابوو.
چێن گوانگچێنی ته‌مه‌ن 40 سـاڵ ده‌ڵێت ئه‌و داوای په‌نابه‌ری هه‌میشه‌یی له ئه‌مه‌ریکا ناکات. هاوڕێـکانیشی ده‌ڵێن داوای خوێندنی له زانکۆیه‌کی نیویۆرک کردووه.