بەرپرسانی ئەمەریکا دەڵێن لە ڕووداوێکی تەقەکردندا لە میانەی ئاهەنگێکدا لە شوێنێکی وەستانی ئوتومبێلەکان لە شیکاگۆ کە سەدان کەسی بەلای خۆیدا ڕاکێشا بوو لانیکەم 23 کەس تەقەیان لێکراوە و کەسێک گیانی لە دەستداوە و 22 کەسی دیکە بریندار بوون.
ئۆفیسی پۆلیسی شارۆچکەی دوپەیج وتی ئاهەنگەکە " گردبوونەوەیەکی ئارام " بووە و خەڵکەکە بە بۆنەی جونتێنثەوە ئاهەنگییان گێڕراوە، بەڵام لە ناکاو دۆخەکە توندوتیژی لێکەوتۆتەوە و چەند کەسێک تەقەیان بە ناو خەڵکەکەدا کردووە.
ئۆفیسی پۆلیسی شارۆچکەکە وتی " دەزانین 22 کەس بریندار بوون و کەسێک کوژراوە. چەندین کەسی دیکەش بریندار بوون لە کاتێکدا کە هەوڵیانداوە لە شوێنەکە هەڵبێن."
وتیشی پۆلیس لەوێ بووە و چاودێری ئاهەنگەکەی کردووە، بەڵام بەهۆی شەڕێکەوە لەو نزیکانە پەیوەندییان پێوە کراوە و ئاهەنگەکەیان جێهێشتووە.
ئاماژەی بەوەدا " کاتێک گوێیان لە دەنگی تەقەکە بووە دەستبەجێ گەڕاونەتەوە بۆ شوێنەکە."
تاوەکو ئێستا هۆکاری تەقەکردنەکە نەزاندراوە و کەسیش دەستگیر نەکراوە.
سەرچاوە/ AP