Accessibility links

کەشتییە جەنگییەکانی ئەمەریکا و کەنەدا بۆ دووەمین جار لە کەمتر لە ساڵێکدا بە تەنگەی تایواندا تێدەپەڕن


یو ئێس ئێس هینگینز
یو ئێس ئێس هینگینز

سوپاکانی کەنەدا و ئەمەریکا دەڵێن کەشتییە جەنگییەکانی هێزی دەریایی ئەمەریکا و کەنەدا لە ئەرکێکی ڕۆتینیدا بە تەنگەی تایواندا تێپەڕیون، لە کاتێکدا کە گرژییە سەربازییەکانی نێوان چین و پەکین زیادییان کردووە.

ئەمە دووەمین جارە لە کەمتر لە ساڵێکدا کەشتییە جەنگییەکانی ئەمەریکا و کەنەدا بە تەنگەی تایواندا تێپەڕ ببن، دوایین جار لە مانگی 10 ی ساڵی 2021 دا بوو.

چین سەرکۆنەی ئەرکەکەی کرد و گوتی هێزەکانیان " هۆشدارییان داوە " بە کەشتییەکان. لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا کەشتییە جەنگییەکانی ئەمەریکا و وڵاتە هاوپەیمانەکانی وەکو بەڕیتانیا و کەنەدا بە شێوەیەکی ڕۆتینی بە تەنگەی تایواندا تێپەڕیون.

ئەم جۆرە ئەرکانە چین توڕە دەکات کە تایوان بە بەشێک لە خاکی خۆی دەزانێت. تایوانیش دەسەڵاتی چین بەسەر دوورگەکەدا ڕەت دەکاتەوە.

هێزی دەریایی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " هاریکاریی لەم جۆرە نوێنەرایەتی سەرەکی هەوڵەکانی ئێمە دەکات بۆ خستنەوەی ناوچەیەکی ئاسایش و خۆشگوزەران."

گوتیشی کەشتی جەنگی ئەمەریکی ئاڕلی بورکی یو ئێس ئێس هیگینزی دژە موشەک و کەشتی جەنگی هێزی دەریایی شاهانەی کەنەدا هالیفاکس لەڕێی ڕێڕەوێکەوە تێپەڕیون کە سەر بە سنووری ئاوی هیچ وڵاتێک نەبووە.

وەزیری بەرگری کەنەدا ئانیتا ئاناند گوتی وەکو وڵاتێکی پاسێفیک، وڵاتەکە پابەندە بە پاراستنی سەقامگیری جیهانی و خۆشگوزەرانییەوە لە ناوچەی ئیندۆ پاسێفیکدا.

گوتی " تێپەڕبوون بە تەنگەی تایواندا پابەندبوونی ئێمە دەردەخات بە ناوچەیەکی کراوە و ئازادی ئیندۆ پاسێفیکدا."

وەزارەتی دەرەوەی تایوان پێشوازی لە ئەرکەکە کرد.

وەزارەتەکە گوتی " ئەم ئەرکە بە تەنگەی تایواندا هەنگاوێکی بەرجەستەی دژایەتیکردنی هاوپەیمانانی دیموکراتخوازە بۆ هەوڵەکانی چین بۆ فراوانبوون."

سەرکردایەتی سوپای ڕۆژهەڵاتی چین گوتی هێزەکانی چاودێری کەشتییەکانیان کردووە و " هۆشدارییان داونەتێ."

گوتی " هێزەکانمان هەمیشە لە ئامادەباشیدان، بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە وەڵامی سەرجەم هەڕەشە و کارە وروژێنەرەکان دەدەنەوە، هەروەها بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە بەرگری لە سەروەری خاکی نیشتیمانەکەمان دەکەن."

وەزارەتی بەرگری تایوان گوتی کەشتیەکان بە باکووری ڕێڕەوەکەدا ڕۆیشتوون و هێزەکانی چاودێریی ئەرکەکەیان کردووە و " ڕەوشەکە ئاسایی بووە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG