کاربه‌ده‌سـتانی بورما ده‌ڵێن گه‌وره دیپـلۆماتێـکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی سێشه‌ممه ده‌گاته بورما وه‌ک یه‌که‌م سه‌ردانی ئاست به‌رز و وتووێژ له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا.
له‌وه‌تای ئازادکردنی ئان سان سو کی ڕێبه‌ری دیموکراسی‌خوازی بورما له‌و ده‌سـتبه‌سه‌ریـیه‌ی له ماڵه‌که‌ی خۆیدا له‌سه‌ری بووه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن جۆزێف وای یون یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسـیا و پاسفیک چوار ڕۆژ له بورما ده‌مێنێته‌وه.
وا چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت له میانه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌دا یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ ئان سـان سو کی و ڕێبه‌رانی تری سیاسی و له‌شـکریدا کۆبـبێته‌وه.
خانم ئان سان سو کی ڕۆژی 13 ی یازده له‌و ده‌سـتبه‌سه‌ریـیه ئازادکرا، واته چه‌ند ڕۆژێـک پاش ئه‌نجامدانی یه‌که‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له بورما له ماوه‌ی 20 سـاڵی ڕابردوودا.