Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سەردانی ئۆکرانیا دەکات


شەوی چوارشەممە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن دەگاتە ئۆکرانیا و مەبەست لە سەردانەکەشی دەرخستنی پشتیوانی ئەمەریکایە بۆ کیێڤ لە ڕووبەڕووبوونەوەکەیدا لەگەڵ ڕوسیا، هەروەها واپێشبینی دەکرێت داوا لە ئۆکرانیا بکات هەوڵی زیاتر بدات لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیدا.

بلینکن یەکەمین بەرپرسی باڵای بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدنە سەردانی ئۆکرانیا بکات، ڕۆژی پێنجشەممەش لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی و بەرپرسە باڵاکانی دیکەی ئۆکرانیادا کۆدەبێتەوە، هەروەها چاوی بە چالاکەوانانی دژ بە گەندەڵی دەکەوێت.

فیلیپ ڕیکەری ڕاوێژکاری بلینکن بۆ کاروباری ئەوروپا وتی ئامانج لە سەردانەکەی بلینکن " جەخت کردنەوەیە لە پشتیوانی جێگیریی ئەمەریکا لە سەروەری ئۆکرانیا و پارێزراوی خاکەکەی لەدژی دوژمنکارییەکانی ڕوسیا."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG