Accessibility links

بلینکن دەڵێت سەبارەت بە سوید و فینلەندا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیادا قسەی کردووە


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن، بەرلین، ئەڵمانیا
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن، بەرلین، ئەڵمانیا

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن وتی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغلۆدا سەبارەت بە نیگەرانییەکانی تورکیا لەسەر بە ئەگەری ئەندامێتی سوید و فینلەندا لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا قسەی کردووە، وتیشی متمانەی بەوە هەیە کە دەکرێت بگەنە بۆچوونێکی گشتی لەوبارەیەوە.

بلینکن دوای کۆبوونەوەکەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا لە بەرلین بە ڕۆژنامەنووسانی وت " نامەوێت بە وردی باس لە گفتوگۆکانمان بکەم لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا و کۆبوونەوەکەی هاوپەیمانێتی ناتۆ، بەڵام دەتوانم ئەوەندە بڵێم: پشتیوانییەکی زۆر بەهێزم لە هەموو لایەکەوە بینی بۆ بە ئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە هاوپەیمانێتییەکەدا."

وتی " ئەگەر ئەوان بڕیار بدەن بێنە پاڵ هاوپەیمانێتی ناتۆوە، ئەوا دڵنیام دەگەین بە بۆچوونێکی گشتی لەوبارەیەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG