Accessibility links

بلینکن بەرەو ئیسڕائیل دەچێت بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ چوار وڵاتی عەرەبیدا


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن بەرەو ئیسڕائیل بەڕێکەوت، لەوێ ئامادەی کۆبوونەوەیەکی نێوان ئیسڕائیل و وڵاتانی عەرەبی دەبێت و پێدەچێت لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی بابەتی گفتوگۆ ناوەکییەکانی ئێران و داگیرکارییەکەی ڕووسیا بکرێت لە ئۆکرانیا.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی ڕۆژی یەکشەممە بلینکن لەگەڵ سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل نەفتاڵی بێنێتدا کۆدەبێتەوە. بێنێت هەوڵ دەدات نێوەندگری بکات بۆ کۆتایی هێنان بە ململانێکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا.

ئۆفیسی وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل یائیر لاپید وتی وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل لە ڕۆژی یەکشەممە و دووشەممەدا لە " کۆبوونەوەیەکی مێژووییدا " میوانداری بلینکن و هاوتاکانی دەکات لە ئیماڕات و بەحرەین و مەغریب و میسڕ.

کۆبوونەوەکە لە هۆتێلێکی گرانبەها ئەنجام دەدرێت لە سدی بۆکەری ئیسڕائیل، دامەزرێنەری ئیسڕائیل و یەکەم سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل دەیڤد بێن گوریۆن لەو ناوچەیەدا دواساتەکانی ژیانی بەسەربردووە و هەر لەوێش نێژراوە.

بڕیارە بلینکن لەمیانەی گەشتەکەیدا سەردانی کەناراوەکانی ڕۆژئاوا و مەغریب و جەزائیریش بکات.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی بلینکن لە ڕامەڵا لەگەڵ سەرۆکی دەسەڵاتی فەڵەستینییەکان مەحمود عەباسیشدا کۆدەبێتەوە.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG