Accessibility links

بلینکن قسەی لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیادا کردووە


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن

ڕۆژی دووشەممە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن قسەی لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمێر زیلینسکیدا کردووە، ئەمەش بەر لە پەیوەندییە تەلەفونیەکەی نێوان سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن و سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتندا دێت.

واپێشبینی دەکرێت بایدن لە پەیوەندییەکەدا هۆشداری بداتە پوتن سەبارەت بەوەی ئەگەر ڕوسیا هێرش بکاتە سەر ئۆکرانیا ئەوا ڕووبەڕووی دەرەنجامی خراپی ئابووریی دەبێتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا نێد پڕایس بە ڕۆژنامەنووسانی وت ئەمەریکا بەردەوامە لە پابەندبوون بە سیاسەتی کراوەیی دەرگای هاوپەیمانێتی ناتۆ و ئەوەشی کە هاوپەیمانێتیەکە دەبێت بەردەوام ئامادەبێت بۆ ئەوانەی کە خوازییارن ببنە ئەندام لە هاوپەیمانێتیەکە و ئامادەن بۆ ئەوە.

لە ئێستادا ئۆکرانیا دەخوازێت ببێتە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا و هاوپەیمانێتی ناتۆدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG