Accessibility links

بلینکن: ئەگەر تایوان هێرشی بکرێتەسەر ئەوا ئەمەریکا و هاوپەیمانان " کارێک دەکەن "


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن وتی ئەگەر چین هێز بەکاربهێنێت بۆ گۆڕینی پێگەی تایوان ئەوا ئەمەریکا و هاوپەیمانان " کارێک دەکەن ".

بلینکن لە کۆڕبەندێکدا کە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز میوانداری کردبوو کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بەوەی کە ئایا ئەگەر چین هێرش بکاتە سەر تایوان، ئەمەریکا بەرگری لە تایوان دەکات یاخود نا، لە وەڵامدا بلینکن جەختی لە هەڵوێستی ئەمەریکا کردەوە لەسەر ئەوەی ڕۆڵی واشنتن ئەوەیە دەیەوێت دڵنیا ببێتەوە لەوەی تایوان سەرجەم ئامڕازەکانی هەبێت بۆ بەرگریکردن لەخۆی.

بلینکن وتیشی " لە هەمان کاتدا دەتوانم بڵێم ئێمە بە تەنها نین لەوەی بمانەوێت ئاشتی و سەقامگیری لەو بەشەی جیهاندا بپارێزین."

وتی " زۆرێک لە وڵاتانی دیکە هەن، لەو ناوچەیە و لە دەرەوەش، کە پێیان وایە هەر کارێکی تاکلایەنانە بۆ بەکارهێنانی هێز بەمەبەستی گۆڕینی پێگەی تایوان هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر ئاسایش و ئاشتی، ئەگەر ئەوە ڕووبدات ئەوانیش کارێک دەکەن."

بلینکن ئاماژەی بەوە نەدا مەبەستی لە چ جۆرە کارێکە.

مانگی ڕابردوو سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن وتی ئەگەر چین هێرش بکاتە سەر تایوان ئەوا ئەمەریکا بەرگری لە تایوان دەکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG