Accessibility links

کۆشکی سپی: " بایدن بەمزووانە " پەیوەندی بە پاشای سعودیەوە دەکات


وتەبێژی کۆشکی سپی جێن ساکی
وتەبێژی کۆشکی سپی جێن ساکی

وتەبێژی کۆشکی سپی جێن ساکی وتی پەیوەندیی تەلەفونی نێوان سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن و پاشای سعودیە پاشا سەلمان " بەمزووانە " ئەنجام دەدرێت.

واپێشبینی دەکرێت پەیوەندییە تەلەفونیەکەی نێوان بایدن و پاشا سەلمان هاوکات بێت لەگەڵ ڕاپۆرتەکەی دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا لەسەر کوژرانی ڕۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچیەوە کە لە مانگی 10 ساڵی 2018 دا کوژرا و وابڕیارە بڵاوبکرێتەوە.

ساکی بە ڕۆژنامەنووسانی وت " کۆمەڵێک ڕێوشوێنی پەیوەست بە سعودیەوە هەیە، لە چوارچێوەی دووبارە هەڵسەنگاندنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و سعودیەدا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG