سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن وتی پێی وایە دەبێت ڕووسیا لە کۆمەڵەی بیست لاببرێت و ئەو بابەتەش لەمیانەی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ ڕابەرانی جیهاندا لە بڕۆکسل باسی لێوە کراوە.
سەرۆک بایدن کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بەوەی ئایا دەبێت ڕووسیا لە کۆمەڵەکە لاببرێت، وتی " وەڵامی من بەڵێیە، پەیوەستە بە کۆمەڵەی بیستەوە."
سەرۆک بایدن ئاماژەشی بەوەدا ئەگەر وڵاتانی دیکەی وەکو ئیندۆنیسیا و ئەوانی دیکە هاوڕا نەبن لەگەڵ لابردنی ڕووسیادا لە کۆمەڵەکە، ئەوا پێویستە ئۆکرانیاش ڕێگەی پێبدرێت ئامادەی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی بیست بێت.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
سەرۆک بایدن دەڵێت پێم وایە دەبێت ڕووسیا لە کۆمەڵەی بیست لاببرێت
