Accessibility links

سەرۆک بایدن دەڵێت سەپاندنی سزا بەسەر پوتندا " هێشتا بژاردەیەکە "


سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن وتی بیرۆکەی سەپاندنی سزا بەسەر سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتندا هێشتا بژاردەیەکە، ئەوەش بەهۆی هێرشەکانی ڕووسیاوە بۆ سەر ئۆکرانیا.

کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بەوەی بۆچی سزاکان پوتنیان نەگرتۆتەوە، سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن لە کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ئەمە تەنها قسە نیە، بژاردەیەکە."

هاوکات سەرۆک بایدن ئاماژەشی بەوەدا ڕەوانەکردنی هێزی زیاتری ئەمەریکا بۆ ئەڵمانیا پەسەند دەکات. ئەوەش وەکو هەوڵێکی ئەمەریکا بۆ پتەوکردنی بەرگرییەکانی هاوپەیمانێتی ناتۆ.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG