سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن دەڵێت لکاندنی چەند بەشێکی خاکی ئۆکرانیا بە ڕووسیاوە لەلایەن سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتنەوە نیشانەیە لەسەر ئەوەی پوتن کۆشش دەکات، هەروەها هۆشداریشیدا لەسەر ئەوەی ئەمەریکا بەرگری لە " بست بە بستی " ناوچەکانی هاوپەیمانێتی ناتۆ دەکات.
سەرۆک بایدن گوتیشی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی بە پوتن ناترسێنرێن.
جێی ئاماژەیە لە ماوەی ڕابردوودا سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن لکاندنی چوار هەرێمی ئۆکرانیای بە ڕووسیاوە ڕاگەیاند و گوتی " هاوڵاتیانی لوهانسک و دۆنێتسک و خێرسۆن و زاپۆریژا بۆ هەمیشە دەبنە هاوڵاتیمان."
لەلایەکی دیکەوە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن گوتی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی سزای " توند و یەکلاکەرەوە دەسەپێنن بەسەر بەرپرسانی دیکەی حکومەتی ڕووسیا و ئەندامانی خێزانەکانیان و بەرپرسانی سەربازی ڕووسیا و بێلاڕووس و تۆڕەکانی پەیداکردنی بەرگرییدا، لەوانەش ئەو دابینکەرە نێودەوڵەتییانەی کە پشتیوانی لە پیشەسازی سەربازیی ڕووسیا دەکەن."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز، دەنگی ئەمەریکا
سەرۆک بایدن دەڵێت کارەکانی پوتن لە ئۆکرانیا نیشانەن لەسەر ئەوەی کۆشش دەکات
