Accessibility links

بایدن لە هەنگاوێکی مێژووییدا ژنێک بۆ سەرکردایەتیکردنی هێزی دەریایی ئەمەریکا دەپاڵێوێت


ئەدمیڕاڵ لیسا فرانچێتی
ئەدمیڕاڵ لیسا فرانچێتی

سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن ئەدمیڕاڵ لیسا فرانچێتی پاڵاوت بۆ سەرکردایەتیکردنی هێزی دەریایی ئەمەریکا، ئەمەش بە هەنگاوێکی مێژوویی دادەنرێت کە بەربەستی ڕەگەزیی لە سوپای ئەمەریکادا دەشکێنێت و دەبێتە یەکەمین ژن سەرکردایەتی هێزی دەریایی ئەمەریکا بکات، هەروەها دەبێتە ئەندام لە ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمەریکادا.

بڕیارەکەی سەرۆک بایدن کتوپڕ بووە. بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا بە شێوەیەکی بەرچاو پێشبینی ئەوەیان کردبوو ئەدمیڕاڵ ساموێل پاپارۆ بپاڵێوێت، کە سەرکردایەتی هێزی دەریایی ئەمەریکا دەکات لە ناوچەی پاسێفیک و ئەزموونی هەیە لە ڕووبەڕووبوونەوەی زیادبوونی ئەو ئاستەنگییانەدا کە چین دروستی کردوون.

بەڵام هێشتا فرانچێتی کە لە ئێستادا جێگری سەرکردەی ئۆپەراسیۆنەکەی هێزی دەریایی ئەمەریکایە، لە نێو ئەو کاندیدانەدا بووە باوەڕ وابووە خۆی بۆ ئەو پۆستە هەڵبژێرێت، بە شێوەیەکی بەرچاو ڕێزی لێدەگیرێت و ئەزموونێکی زۆری هەیە، پێشتریش فەرماندەی هێزی دەریایی ئەمەریکا بووە لە کۆریادا.

بایدن لە بەیاننامەیەکدا باسی لە ئەزموونی 38 ساڵەی فرانچێتی کرد.

سەرۆک بایدن وتی "ئەدمیڕاڵ فرانچێتی لە ماوەی کارەکەیدا، کارامەیی بەرچاویی خۆی لە ڕووی ئۆپەراسیۆن و سیاسەتیشەوە دەرخستووە." ئاماژەی بەوەدا فرانچێتی دووەمین ژنە لە مێژووی ئەمەریکادا پلەی ئەدمیڕاڵی چوار ئەستێرەیی لە هێزی دەریایی ئەمەریکادا بە دەست بهێنێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG