Accessibility links

بایدن دەڵێت پێناچێت ئەمەریکا تاوەکو 1 ی مانگی پێنج سەرجەم هێزەکانی لە ئەفغانستان بکشێنێتەوە


سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن هۆشیاریدا لەوەی پێناچێت ئەمەریکا تاوەکو 1 ی مانگی پێنج سەرجەم هێزەکانی لە ئەفغانستان بکشێنێتەوە.

بەڕێوبەرایەتیەکەی پێشووی ئەمەریکا لە ساڵی 2020 دا ڕێکەوتنێکی لەگەڵ تاڵیباندا واژۆکرد، بەپێی ڕێکەوتنەکە دەبێت ئەمەریکا تاوەکو 1 ی مانگی پێنج سەرجەم هێزەکانی لە ئەفغانستان بکشێنێتەوە.

بزوتنەوەی تاڵیبان تا ڕادەیەکی بەرچاو پابەندی بەڵێنەکانی بووە بەپێی ڕێکەوتنەکە و هێرشیان نەکردۆتە سەر هێزە ئەمەریکی و بیانیەکانی ناو ئەفغانستان. بەڵام جەختیان لەوە کردۆتەوە بەرواری کشانەوەی سەرجەم سەربازە ئەمەریکیەکان جێی دەستکاریکردن نیە.

بایدن لە چاوپێکەوتنێکدا بە کەناڵی ئەی بی سی ئەمەریکی وت " دەکرێت ئەوە ڕووبدات، بەڵام قورسە." ئاماژەی بەوەدا " من خەریکم بڕیارێک دەردەکەم لەسەر کاتی کشانەوەیان."

هاوکات تاڵیبان بەخێرایی وەڵامی سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدنی دایەوە و وتی ئەگەر هاتوو ئەمەریکا تاوەکو 1 ی مانگی پێنج هێزەکانی نەکشێنێتەوە ئەوا ئەو کارەیان " دەرەنجامی " دەبێت.

وتەبێژی تاڵیبان زەبیحوڵا موجاهید بە دەزگای هەواڵی فرانس پرێسی وت " پێویستە لەسەر ئەمەریکیەکان بەپێی ڕێکەوتنەکە کۆتای بە داگیرکاریەکەیان بهێنن و تاوەکو 1 ی مانگی پێنج سەرجەم هێزەکانیان لە ئەفغانستان بکشێننەوە." وتیشی " ئەگەر بەوشێوەیە نەکەن ئەوا خۆیان بەرپرسن لە دەرەنجامەکان."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG