ئه‌و ئاژانسه گوتی شه‌ش ئوتوموبیلی زرێپۆشتی تورکیا یه‌کشه‌مه له شاری سنووری ئاخچاکال ڕا هاتنه نێو سوریا، و تێکه‌ڵ به ئوتوموبیله‌کانی ئه‌مه‌ریکا بوون وه‌ک به‌شێک له هه‌ریمی پارێزراو که خه‌ریکه داده‌مه‌زرێت.
په‌یامنێرانی ئاسۆشیه‌تێدپرێس له "گردی سپی" گوتیان پاسه‌وانییه‌که بۆ پشکنین به‌ره‌و بنکه‌یه‌کی ژێر کۆنتڕۆلی کورده‌کان چوون، بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابن که خه‌نده‌قه‌کان و خاکڕیزه‌کان له ئه‌و شوێنه لابردراون. پێشتر له‌شکری ئه‌مه‌ریکا له ماوه‌ی پاسه‌وانی له گه‌ڵ هێزه‌کانی سوریای دێمۆکڕات دا ئه‌و به‌شه‌یان پشکنیبوو.
ئه‌و پاسه‌وانییه دوای دوو کاتژمێر و نێو و ڕاوه‌ستان له چوار شوێن له سه‌ر رێگایان بۆ چوار گوندی نزیک سنوور کۆتایی پێ هات.
حکومه‌تی سوریا، که ئه‌و شوێنه‌ی له به‌ر هۆی شه‌ر له ساڵی 2011 دا چۆل کرد، ئه‌و پاسه‌وانییه‌ی مه‌حکوم کرد.
له لێدوانێکدا که وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا بڵاویکرده‌وه گوتی ئه‌و هه‌نگاو، "پێشێلکاری به ئاشکرای یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی و سه‌ره‌وه‌ری" سوریایه.
سه‌رۆک کۆماری تورکیا پێنج شه‌مه گوتی، بۆ تورکیا "هه‌ریمێكی ئارام" گرنگه چونکه هیواداره هه‌ندێک له ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی سوریا که تورکیا ساڵانێکه میواندارییان ده‌کات، ده‌کرێت سه‌ر له نوێ جێگیر بکرێنه‌وه و هوشداری دا که تورکیا ده‌توانێت ده‌رگاکانی بکاته‌وه رێگای به په‌ناخوازانی سوریا بدات که بڕۆن بۆ وڵاتانی رۆژئاوا ئه‌گه‌ر هه‌ریمی ئارام سازنه‌کرێت.