Accessibility links

ئەمەریکا دەنگۆی چاوپێکەوتنی مەکگورک لە گەڵ ئێران بەڕاست نازانێت


بۆ یەکەم جار پاش چەندین ساڵ، رۆژی هەینی ناوچەی سەوز لە بەغدا کەوتەبەر هێرشی خۆمپارە.

ئەمەریکا بە فەرمی ئیدعای هەندێک ماڵپەڕەکانی هەواڵ گەیاندن سەبارەت بە چاوپێکەوتنی برێت مەکگورک، نێردراوی تایبەتی ئەمەریکا لە گەڵ قاسم سولەیمانی فەرماندەی سپای قودسی ئێران لە پەیوەندی پێکهێنانی حکومەتێکی نوێی عێراق بە ڕاست نازانێت.

چاڕلز کۆل، گوتەبێژی باڵێوزی ئەمەریکا لە بەغدا رۆژی یەکشەمە ٢٥ی خەرمانان ڕایگەیاند: ڕاپۆرتەکانی دەزگاکانی ڕاگەیەندن لە پەیوەندی چاوپێکەوتنی سولەیمانی، فەرماندەی سپای قودسی ئێران و برێت مەکگورک، نێردراوی تایبەتی ئەمەریکا لە عێڕاق و وت و وێژ لە پەیوەندی پێک هێنانی حکومەتی نوێی عێراق ڕاست نیە."

هەڵوێستی ئەمەریکا بەرامبەر بە نەخشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێڕاق

ئەمەریکا چەندین جار سەبارەت بە نەخش و دەستێوەردانی ئیران لە کارەکانی عێڕاقدا ناڕازی بوە. بەڕێوەبەرایەتی تڕامپ دەڵێت ئێران بە پشتیوانی لە گرووپەکانی تێرۆرستی لە هەوڵی ناسەقامگیرکردنی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دایە.

چوار مانگە کە هەڵبژاردنی پاڕلمانی لە عێڕاقدا بەڕێوەچووە بەڵام هێشتا حکومەتی ئەو وڵاتە پێک نەهاتووە. قاسم سولەیمانی چەندین جار سەردانی عێڕاقی کردوە تا لە نێوان گرووپەکانی شیعە لە ئەو وڵاتە دا بتوانێت بە مەبەستەکانی کۆماری ئیسلامی بگات.

لە ئەم حەوتووانەی دوایی خۆپێشاندەران لە دژی دەستێوەردان ئێران لە عێراق لە گەلێک شاران خۆپێشاندانیان وەڕێخست و کونسولخانەی کۆماری ئیسلامیان لە بەسرە ئاگر تێبەردا.

ل هەمان کاتدا، بۆ یەکەم جار پاش چەندین ساڵ، رۆژی هەینی ناوچەی سەوز لە بەغدا کەوتەبەر هێرشی خۆمپارە.

هاوکات سێ سناتۆری ئەمەریکا گەڵالەیەکیان پێشکەش کردوە کە بە کردەوە ئەو لایەنانەی لە عێراق دا سەر بە ئێرانن و کاری تێرۆرستی دەکەن، خراوەتە بەر ئامانج.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، ئەگە ئەو گەڵاڵەیە پەسند بکرێت، ئەرکی حکومەتی ئەمەریکایە تا لیستێک لە گرووپەکانی چەکدار لە عێراق ئامادە بکات ئەوانەی لە لایەن ئێرانەوە چەک و کەرەسەی لەشکرییان بۆ دابین دەکرێت.

XS
SM
MD
LG