Accessibility links

وەزیری بەرگری ئەمەریکا دڵنیایە لەوەی سوپای بەڕازیل ڕێز لە هەڵبژاردنەکانی وڵاتەکە دەگرێت


وەزیری بەرگری ئەمەریکا لوەید ئۆستن
وەزیری بەرگری ئەمەریکا لوەید ئۆستن

وەزیری بەرگری ئەمەریکا لوەید ئۆستن دەڵێت وەزیری بەرگری بەڕازیل پێی وتووە کە هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکە سەنگیان خستۆتە سەر دابینکردنی ئاسایش تاوەکو هەڵبژاردنەکانی مانگی 10 ی بەڕازیل بەشێوەیەکی " پارێزراو و ئاشکرا و بێترس " بەڕێوەبچێت.

ئۆستن دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ وەزیرانی بەرگریدا وڵاتانی ناوچەکەدا لە بەڕازیلیا وتی " وەزیری بەرگری بەڕازیل وتی سەنگی خستۆتەسەر دابینکردنی ئاسایش تاوەکو دڵنیا ببێتەوە لەوەی بتوانن هەڵبژاردنێکی پارێزراو و ئاشکرا و بێترس ئەنجام بدەن."

ئۆستن بە ڕۆژنامەنووسانی وت " متمانەی بە تواناکانی خۆی هەبوو بۆ دابینکردنی ئاسایش."

دڵسۆزی سوپای بەڕازیل بۆ دەستووری وڵاتەکە بووەتە کێشەی سەرەکی لەبەردەم هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی بەڕازیلدا، کە سەرۆکی بەڕازیل جایەر بۆڵسۆنارۆ بە ئاشکرا گومانی کردووە لە ڕەوایەتی سیستمی دەنگدانی ئەلیکترۆنی لە بەڕازیل.

ئۆستن وتی " حەز دەکەم تیشک بخەمە سەر ئەوەی کە بەتایبەتی گرنگە سوپا بەرپرسانە ڕۆڵی خۆی بگێڕێت لە هەڵبژاردنەکاندا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG