Accessibility links

وەزیری دادی ئەمەریکا سەردانی ئۆکرانیا دەکات


وەکو دەرخستنی پشتیوانییەک بۆ لێکۆڵینەوەکانی ئۆکرانیا لەسەر ئەگەری ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لەلایەن هێزەکانی ڕووسیاوە، وەزیری دادی ئەمەریکا مێریک گارلاند سەردانی ئۆکرانیای کرد.

گارلاند لەگەڵ داواکاری گشتی ئۆکرانیا ئایرینا ڤێندیکتۆڤادا کۆبۆوە. ڤێندیکتۆڤا ڕابەرایەتی لێکۆڵینەوەکانی کیێڤ دەکات سەبارەت بە ئەگەری ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لەلایەن ڕووسیاوە لە وڵاتەکەدا. ئۆکرانیا دەڵێت لە سەرەتای داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە لە ئۆکرانیا ڕاپۆرت هەن لەسەر 16,000 حاڵەتی تاوانی جەنگ.

ڕووسیا ڕەتی دەکاتەوە هاوڵاتیانی مەدەنی لە ئۆکرانیا کردبێتە ئامانج.

گارلاند پێش کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ڤێندیکتۆڤادا بە ڕۆژنامەنووسانی وت " من لێرەم تاوەکو لەنێوەندی ئەم داگیرکارییە بێ هۆکار و نادادەدا پشتیوانی ئەمەریکا بۆ گەلی ئۆکرانیا دەرببڕم."

گوتیشی " ئەمەریکا پەیامێکی زۆر ڕوون و ئاشکرا دەنێرێت. هیچ شوێنێک نیە بۆ خۆشاردنەوە. ئێمە لەگەڵ هاوبەشەکانماندا لە هەموو ڕووەکانەوە کاردەکەین تاوەکو دڵنیا ببینەوە لەوەی ئەوانەی بەرپرسن لەم کارە دڕندانانە لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت."

لە یەکەمین دادگای تاوانی جەنگدا لە ئۆکرانیا، سەربازێکی ڕووسی دانی بەوەدانا کە تاوانی جەنگی ئەنجامداوە و لە چوارەمین ڕۆژی داگیرکارییەکەی ڕووسیادا لە ئۆکرانیا هاوڵاتییەکی مەدەنی بە فیشەک کوشتووە کە هاوڵاتییەکە چەکیشی پێنەبووە.

سەربازە ڕووسییەکە ناوی ڤادیم شیشیمارینە و تەمەنی 21 ساڵە، بە تۆمەتی کوشتنی پیاوێکی ئۆکرانی تەمەن 62 ساڵ تۆمەتبار کراو و سزای زیندانیکردنی تا هەتایی بۆ دەرکرا.

XS
SM
MD
LG