ئه‌مرۆ شه‌ممه له‌کۆبوونه‌وه‌ی ئاسایشی ساڵانه له سنگاپور وه‌زیری به‌رگری وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا جه‌یمس مه‌تیس ستایشی هه‌وڵه‌کانی چینی کرد که له‌گه‌ل کۆمه‌ڵگای نێوده‌ڵه‌تی سه‌باره‌ت به کۆریای باکوور کاری کردووه. به‌ڵام ده‌رباره‌ی پرسی ده‌ریای باشووری چین، مه‌تیس ئاماژه‌ی به‌وه‌دا چین بنکه‌ی سه‌ربازی له دوڕگه دروستکراوه‌کانی ده‌ریا داده‌نێت و به‌مه‌ش بڕیاره‌کانی نێوده‌ڵه‌تی پێشێل ده‌کات کارێک که مایه‌ی په‌سندکردن نیه.
مه‌تیس له وتاره‌که‌یدا له‌به‌رده‌م نوێنه‌ران گوتی "ناتوانین ئه‌م کارانه‌ی چین په‌سند بکه‌ین که کاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵگای نێونه‌وه‌یی هه‌یه".
هه‌روه‌ها گوتی:"له‌کاتێکدا ده‌بێت له نێوان دوو گه‌وره ئابووری جیهان پێشبه‌ڕکێ هه‌بێت، به‌ڵام ململانێ ئه‌گه‌ری نیه".
گوتیشی:"دروستکردنی دورگه و بنکه‌ی سه‌ربازی له‌ئاوی نێونه‌وه‌یی مشتوومڕی له‌سه‌ر ناکرێت و ئاسایشی هه‌رێمی تێکده‌دات"،
جێگری سه‌رۆکی ئاکادیمیای زانستی سه‌ربازی چین و سه‌رۆکی شاندی چین بۆ گردبوونه‌ه‌که جه‌نه‌راڵ لی لی توومه‌ته‌کانی مه‌تێسی به‌ته‌واوی ڕه‌تکرده‌وه. له ئه‌م باریه‌وه گوتی: "چین 23 هه‌زار ڕێکه‌وتنی لاوه‌کی کردوه، 400 ڕێکه‌وتنی هه‌مه‌لایه‌نی کردوه و له‌هه‌موو کۆمیته تایبه‌ته‌کانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌یه‌گرتوه‌کاندا به‌شداره".
هه‌روه‌ها گوتی:"ئه‌مه‌ش به‌پێی بنه‌ماکان و ڕێنمایه‌کانی هه‌رێمی‌یه، چین به ئه‌م دوایانه له‌په‌یوه‌ندی وڵاتانی باشوری ئاسیا له‌داڕشتنه‌وه‌ی بنه‌مای ڕه‌فتار له‌ده‌ریای باشووری چین پێشکه‌وتنه‌شی به‌ده‌ستی هیناوه".