وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا جێمز مه‌تس به توندی ره‌خنه له چین ده‌گرێت که خه‌ریکه دورگه‌کانی ده‌ریای باشووری چین به که‌ره‌سه و ده‌زگای له‌شکری پۆشته بکات، پێ داده‌گرێت ئه‌و سیسته‌مانه‌ی چه‌ک که له ئه‌م دوییانه بۆ ئه‌و ناوچانه نێردراون مانای ترس وه‌به‌رنانی درواسێکانی چینه.
وه‌زیری به‌رگری: "ڕێبازی چین له دوڕگه‌کانی ده‌ریای باشوری چین ته‌واو به پێچه‌وانه‌ی کراوه‌یی ستراتژی ئیمه‌یه که بره‌وی پێ ده‌ده‌ین. ڕێبازه‌که به پێچه‌وانه‌ی ئامانجه‌کانی سنوریی چینه."
ئه‌و ئاماژه‌ی پێدا که چین موشه‌که‌کانی دژی گه‌می و موشه‌که‌کانی زه‌وی بۆ ئاسمان، ئامێر بۆ شێواندنی ده‌زگای ئه‌لکترۆنی ناردوه هه‌روه‌ها جێگیرکردنی فڕۆکه‌یه‌کی بۆمب هاوێژیش له دورگه‌کانی پارسل بۆ که‌ناری ڤیه‌تنام ده‌گرێته‌وه.
وه‌زیری به‌رگری: " سه‌ڕه‌ڕای ئیدعاکانی، جێگیرکردنی ئه‌و سیستمانه‌ی چه‌ک له لایه‌ن چینه‌وه پێوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی بۆ مه‌به‌سته‌کانی ترس وه‌به‌رنان و زوره‌ملی هه‌یه. پوشته کردنی دورگه‌کانی جێگای ده‌مه‌ته‌قه‌ی ده‌ریای باشوری چین ڕاسته‌وخۆ به پێچه‌وانه‌ی به‌ڵێنیدانی سه‌رۆکی چین له سالی 2015 له کۆشی سپی یه که گوتیان ئه‌و کاره ناکه‌ن."
ئه‌گه‌رچی زۆربه‌ی جیهان تیشکی خستۆته سه‌ر کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی نێوان کوریای باکور و ئه‌مه‌ریکا، کۆبوونه‌وه‌ی ئاسایشی لوتکه‌یی ئه‌مسال واتا وتووێژی شانگری به تایبه‌تی تیشکی خستۆته سه‌ر قۆناخی درێژخایه‌نی داهاتوو و هه‌روه‌ها چلۆن له گه‌ڵ ڕه‌فتاری هێرشبه‌رانی چین هه‌ڵس و که‌وت بکه‌ن.