دەزگای هاریکاری ئاسایش و بەرگری وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دەڵێت وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا فرۆشتنی کەلوپەلەکانی فڕۆکەی ئێف – 16 ی بە بەلجیکا پەسەند کردووە کە بەهاکەی دەگاتە 127 ملیۆن دۆلار.
دەزگاکە لە بەیاننامەیەکدا وتی " ئەم پێشنیاری فرۆشتنە پشتیوانی لە سیاسەتی دەرەوە و ئامانجە ئاسایشییە نیشتیمانییەکانی ئەمەریکا دەکات، ئەوەش لەڕێی باشکردنی ئاسایشی هاوپەیمانێکی ناتۆوە کە هێزێکی گرنگە بۆ بەرەوپێشچوونی سەقامگیری و ئابووری لە ئەوروپادا."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز