Accessibility links

ئەمەریکا ڕەزامەندی دەردەبڕێت بۆ ئەگەری فرۆشتنی چەک بە عەرەبستانی سعودیە و ئیماڕات


سیستمی بەرگری موشەکی ثادی ئەمەریکا
سیستمی بەرگری موشەکی ثادی ئەمەریکا

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دەڵێت وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕەزامەندی دەربڕیوە بۆ ئەگەری فرۆشتنی سیستمی بەرگری موشەکی ثاد و وێستگەی پەیوەندییەکان و کەلوپەلی سەربازیی دیکەی پەیوەست بە سیستمەکەوە بە ئیماڕات، لە گرێبەستێکدا کە بەهاکەی دەگاتە 2.25 ملیار دۆلار.

هەروەها گوتیشی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئەگەری فرۆشتنی موشەکی پاتریۆتی و کەلوپەلەکانی دیکەی پەیوەست بە موشەکەکەوە بە سعودیە پەسەند کردووە، ئەو گرێبەستەش بەهاکەی دەگاتە 3.05 ملیار دۆلار.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG