Accessibility links

باڵیۆزی ئەمەریکا بۆ ژاپۆن لەم مانگەدا دەست لەکاردەکێشێتەوە


باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ژاپۆن وتی لەم مانگەدا باڵیۆزی ئەمەریکا بۆ ژاپۆن ویلیام هەیگەرتی دەست لەکاردەکێشێتەوە دوای ئەوەی دوو ساڵ لەو پۆستەدا خزمەتی کردووە.

لە کۆتایی ساڵی 2017 دا هەیگەرتی وەکو نوێنەری ئەمەریکا بۆ ژاپۆن دەست نیشانکرا و شوێنی کارۆلین کەنەدی گرتەوە، هەیگەرتی پەیڕەوی سیاسەتە توندەکانی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپی کردووە لە بابەتەکانی بازرگانیدا.

باڵیۆزخانەکە لە بەیاننامەیەکدا وتی " باڵیۆز هەیگەرتی نوێنەرایەتی سەرۆک و گەلی ئەمەریکای کردووە لە ماوەی کارەکەیدا بۆ توندکردنەوەی هاوپەیمانییەکەی نێوان ئەمەریکا و ژاپۆن کە وەکو بەردی بناغەی ئاشتی و خۆشبەختییە لە ئۆقیانوسی پاسیفیکدا."

سەرۆک ترامپ لە تویتەر نووسیویەتی هەیگەرتی خۆی کاندید دەکات بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی سیناتی داهاتوو دوای ئەوەی سیناتۆری کۆمارییەکان لامار ئەلیکساندەر بڕیاری دا دووبارە خۆی کاندید نەکاتەوە لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2020 دا. سەرۆک ترامپ وتی پشتیوانی لە سەرکەوتنی هەیگەرتی دەکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG