Accessibility links

ئەفریکۆم: هێرشە ئاسمانییەکەی ئەمەریکا لە سۆماڵ پێنج چەکدار دەکوژێت


سوپای ئەمەریکا دەڵێت هێرشێکی ئاسمانی ئەمەریکا لە ناوەندی سۆماڵ پێنج چەکداری ئەلشەباب دەکوژێت و ئوتومبێلێک وێران دەکات.

لە بەیاننامەیەکی سەرکردایەتی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفریقادا هاتووە دەڵێت هێرشە ئاسمانییەکە لەنزیک شارۆچکەی ئەلبور بووە لە هەرێمی گالمودوگ.

ئەلشەباب دەڵێت هاوڵاتی مەدەنیش لە هێرشەکەدا کوژراون بە شاعیرێکیشەوە کە ناوی یوسوف دێغییە، بەرپرسانی حکومەت وتیان دیغیی شیعرەکانی بەکارهێناوە بۆ وروژاندنی توندوتیژی و پشتیوانیکردن لە ئەلشەباب.

ئەم هێرشە حەڤدەهەمین هێرشی ئاسمانیی ئەمەریکایە لەمساڵدا لە سۆماڵ، لە کۆی هەموو هێرشەکاندا 22 چەکدار کوژراون.

لە هەمان کاتدا،بەرپرسان وتیان لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراودا لە قەراغ شەقامێکی هەرێمی هیرانی ناوەندی سۆماڵ حەوت کەس کوژران.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG