Accessibility links

ئەمەریکا 3500 سەربازی دیکە بۆ ئەفغانستان دەنێرێت


بەرپرسانی ئەمەریکی ڕایانگەیاند وڵاتەکەیان نزیکەی 3500 سەربازیی دیکە بۆ ئەفغانستان دەنێرێت.

لێدوانی بەرپرسە ئەمەریکییەکان کە نەیانویست ناویان بڵاوبکرێتەوە لەکاتێکدایە وەزیری بەرگری ئەمەریکا جەیمس ماتیس و سەرۆکی ئەرکانی لەشکری ئەمەریکا جۆزێف دانفۆرد بەمەبستی گفتوگۆکردن لەسەر ستراتیژییەتی سەرۆک ترامپ بۆ ناوچەکە لەگەڵ ئەندامانی کۆنگرێسدا کۆبوونەوەی داخراو ئەنجامدەدەن.

ئەگەر ئەو ژمارەیە ڕاست دەرچێت ئەوا ژمارەی سەربازانی ئەمەریکی لە ئەفغانستان دەگاتە نزیکەی 14500 سەرباز.

دوای پێداچوونەوەیەکی چەند مانگەی بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆک ترامپ بە سیاسەتی ئەمەریکا لە ئەفغانستان ، سەرۆک ترامپ هەفتەی ڕابردوو پابەندبوونی خۆی دووپاتکردەوە لە جەنگەکەدا و بەڵێنیدا ئەرکە سەربازییەکان دژی تاڵیبان زیاد بکات.

ماتیس هەفتەی ڕابردوو وتی فەرمانی ناردنی هێزی سەربازیی زیادەی بۆ ئەفغانستان واژۆ کردووە بەڵام باسی لە ژمارەی سەربازەکانی نەکرد کە دەیاننێرێت و وتی دەبێت سەرەتا بە کۆنگرێس بڵێت.

بەرپرسانی ئەمەریکی چەند مانگێکە بە ئاژانسی ‌دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرزیان وتووە سەرۆک ترامپ دەسەڵاتی داوەتە ماتیس تاوەکوو نزیکەی چوار هەزار سەربازیی دیکە بۆ ئەفغانستان بنێرێت.

لە ساڵی 2011 دا ژمارەی سەربازانی ئەمەریکی لە ئەفغانستان گەیشتە زیاتر لە سەد هەزار سەرباز کاتێک لەو کاتەدا واشنتن لەژێر فشاری سیاسیدا بوو بەهۆی ئەو ژمارە زۆرەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG