Accessibility links

وەزیری بەرگری ئەمەریکا ئەفغانیـیەکان دڵنیا دەکاتەوە کە هێزەکانیان ناکشێننەوە


وەزیری بەرگری ئەمەریکا دەڵێت مەسەلەی سوریا جیاوازە لەگەڵ ئەوەی ئەفغانستان، بۆیە ئەفغانیـیەکان بە هەڵە تێنەگەن لە کشانەوەی ناکاوی ئەمەریکا لە سوریا.

مارک ئەسپەر ئەمڕۆ دووشەممە لە وتارێکدا لە بارەگای هێزەکانی ناتۆ لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان گوتی سیاسەتی ئەمەریکا بەرامبەر ئەفغانستان تەواو جیاوازە لەوەی سوریا.

داوای لە ئەفغانیـیەکان و خەڵکی وڵاتانی دیکە کرد بە هەڵە لە ڕەفتاری ئەم دوو هەفتەیەی ڕابردووی ئەمەریکا لە سوریا تێنەگەن وە پـێیان وانەبێت ئەمەریکا لە ئەفغانستانیش بە هەمان شێوەی لە سوریا دەکەشێتەوە.

XS
SM
MD
LG