Accessibility links

بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە ئەفغانستان 3 سەربازی ئەمەریکایی گیانیان لەدەستداوە

لەشکری ئەمەریکا دەڵێت بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لەلا ڕێگایەک لە هەرێمی غەزنی لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان 3 سەربازی ئەمەریکایی کوژراون.

لەشکر لە بەیانـنامەیەکدا ڕایگەیاند بۆمبەکە دەستکردبووە و ئەمڕۆ سێشەممە لە نزیک شاری غەزنی تەقینەوەتەوە و جگە لەو 3 سەربازەی کوژراون، 3 سەربازی دیکە و کۆنتراکتەرێکی ئەمەریکایی برینداربوون.

ئەفسەر ئوبۆن مەندی گوتەبێژی هێزەکانی ئەمەریکا بۆ میدیاکانی ڕاگەیاند بریندارەکان لە شوێنی ڕووداوەکە گواستراونەتەوە و ئێستا چارەسەری پـزیشکیـیان بۆ دەکرێت.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە کەس بەرپـرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە ڕانەگەیاندووە.

جێی ئاماژەیە تاڵیبان جموجۆڵێکی زۆری لە هەرێمی غەزنی هەیە و مانگی هەشت هەوڵی دابوو دەستبگرێت بەسەر شاری غەزنی ناوەندی هەرێمەکە. غەزنی تاکە هەرێمی ئەفغانستان بوو کە هەڵبژاردنە پەرلەمانیـیەکەی مانگی دەی لێ ئەنجام نەدرا.

This item is part of
XS
SM
MD
LG