Accessibility links

ئەمەریکا دەیەوێت پاش ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ تالیبان دوو بنکەی سەربازی لە ئەفغانستان بهێڵێتەوە


وەحید موژدا کاربەدەستی پێشوی تالیبان کە هێشتا پەیوەندی باشی هەیە لەگەڵ ڕێبەرانی تالیباندا دەڵێت "وتووێژی نێوان وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و تالیبانی ئەفغانستان بۆ ڕێککەوتنی سیاسی تا کۆتایی بە شەڕی درێژخایانی ئەفغانستان بێت لە سەر بابەتی هێشتنەوەی بنکەی لەشکری ئەمەریکا لە وڵاتەکە چەقی بەستووە."

موژدا دەڵێت ئەمەریکا دەخوازێت تالیبان بەوە قایل بێت بەلایەنی کەم هەردوو بنکەی لەشکری باگرام و شۆرەباک بمێننەوە، بەڵام تالیبان بەوە قایل نییە. موژدا گوتیشی ڕێبەرانی ئەو گروپە یاخیبووەی ئەفغانستان نایانەوێت لە ژمارەیەکی ئاسایی سەربازی ئەمەریکا بۆ پاراستنی باڵیۆزخانەکەیان زیاتر لە ئەفغانستان بمێننەوە.

سەرچاوەیەکی باڵا لە واشنتن کە مامەڵە لەگەڵ دۆسێی ئەفغانستاندا دەکات بۆ دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند مانەوەی چەند بنکەیەکی سەربازی لە ئەفغانستان ئەرکی سەرەکی حکومەتی ئەمەریکایە.

کرستۆفەر کۆلێندا، کۆڵۆنێڵی خانەنشین و ڕاوێژکاری پێشوی پەنتاگۆن کە لەم ساڵدا وتووێژی ناڕاستەوخۆی لەگەڵ تالیبان لە دۆحە ئەنجام دەدا گوتی ئەو گروپە یاخیبووە هێزەکانی ئەمەریکا بە هێزێکی داگیرکەر لە قەڵەم دەدەن و دەیانەوێت لە ئەفغانستان دەربچن.

XS
SM
MD
LG