Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان: کوژرانی 10 منداڵ بەهۆی هێرشێکی ئاسمانی ئەمەریکاوە لە ئەفغانستان


نەتەوە یەکگرتووەکان وتی 10 منداڵ لە یەک خێزان و 3 هاوڵاتی دیکەی مەدەنی بەهۆی هێرشێکی ئاسمانی ئەمەریکاوە لە ئەفغانستان کوژراون.

بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ئەمەریکا هێرشێکی ئاسمانی ئەنجامدا لە چوارچێوەی پێکدادانەکانی نێوان تاڵیبان و هێزەکانی ئەفغانستان و ئەمەریکادا لە هەرێمی قەندوز کە نزیکەی 30 کاتژمێری خایاند.

نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پێشکەشکردنی یارمەتی لە ئەفغانستان لە زانیارییە سەرەتاییەکانەوە لەسەر ڕووداوەکە وتیان ژمارەیەک منداڵ و خێزانەکانیان بەهۆی بوونی شەڕ و پێکدادانەوە هەڵهاتوون بۆ ناوچەکانی دیکەی وڵاتەکە. وتیشی لێکۆڵینەوە لە هەموو ئەو هاوڵاتییە مەدەنییانە دەکات کە ژمارەیان دەگاتە 13 کەس و بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکەوە کوژراون.

وتەبێژی ئەرکەکەی هاوپەیمانێتی ناتۆ لە ئەفغانستان دێبرا ڕیچاردسن وتی هێزەکانی ئەمەریکا هێرشێکی ئاسمانیان ئەنجامداوە و ئاماژەشی بەوەدا لە ئەرکەکەیاندا هەمیشە هەوڵدەدەن خۆیان بەدووربگرن لە کەوتنەوەی قوربانیانی مەدەنی لەکاتێکدا چەکدارانی تاڵیبان بە ئەنقەست لەنێو هاوڵاتییە مەدەنییەکاندا خۆیان حەشار دەدەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG