فه‌رماندی هێزه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانی ناتۆ له ئه‌فغانستان ڕۆژی دووشه‌ممه رایگه‌یاند و گوتی من ناتوانم به دڵنیایـیه‌وه بڵێم که هه‌تا ساڵی 2014 له‌شکری ئه‌فغانی ئاماده ده‌بێت یان نا بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتی ئاسایشی وڵات له هێزه‌کانی ناتۆ بگرێته‌وه ده‌ست.
له‌و باره‌یه‌وه جه‌نه‌راڵ په‌تره‌یه‌س له میانه‌ی دیمانه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ABC ئه‌مه‌ریکای گوتی مه‌سه‌له‌ی ره‌وانه‌کردنی 30 هه‌زار سه‌ربازی زیاتری ئه‌مه‌ریکا له ساڵی رابردوودا بۆ ئه‌فغانستان، له‌و ده‌مه‌وه ئه‌و خۆشحاڵ بووه، به‌ڵام گوتی هیچ فه‌رمانده‌یه‌ک نایه‌ت بڵێت که من دڵنیام له‌وه‌ی ئێمه ده‌توانین ئه‌م کاره بکه‌ین.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، ئه‌م وتانه‌ی جه‌نه‌راڵ په‌تره‌یه‌س له‌و ده‌مه‌دا دێت که راپرسیه‌کی نوێ له سه‌ر ئه‌فغانستان ئه‌وه ده‌رده‌خات که بڕوا و متمانه‌ی توانای سه‌ربازی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له دابینکردنی ئاسایش، ئه‌و توانایه‌ی هاتۆته خواره‌وه یان هێنده‌ی ئاسته‌کانی نزمی پێشون به درێژای جه‌نگی 9 ساڵه‌ی ئه‌فغانستان.
له راپرسیه‌که‌دا، پتر له نێوه‌ی ئه‌وانه‌ی رایان وه‌رگیراوه بڕوایان وایه که ده‌بێت هه‌تا ناوه‌ڕاستی ساڵی داهاتوو هیزه‌کانی هاوبه‌ندی به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانستان ده‌ربچن.